TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر / ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت پێنج برینداری لێکەوەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Aralık 2020 14:09

پەیامی کورد ... هەولێر / ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت پێنج برینداری لێکەوەتەوە

 

درەنگانی شەوی شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،  ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک گوندی قادریە لە رێگای گوێڕ کەوتەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس سووتان.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لە کاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی لە تانکەرەوە بۆ خەزان ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

 

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سووتاوەکان تەمەنیان لە ٨ بۆ ٣٤ ساڵییە و رێژەی سووتاوییەکانیان جیاوازە.

Paylas: