حکومەتی هەرێمی کوردستان ماتەمینی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکەی دوێنی شاری مووسڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند.
دهقی پەیامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان ڕادەگەینین بۆ كارەساتی گیان لە دەستدانی دەیان كەس لە هاووڵاتیانی شاری مووسڵ كە دوێنێ لە ڕووباری دیجلەدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە گیانیان سپارد. لەیەكەم ساتی ڕووداوەكەشەوە هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی تەندروستی و فریاگوزاری لە هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون بەدەم برینداران و لێقەومانهوه بچن و بە شێوەیەكی بەردەوام لە چاودێریكردنی ڕەوشەكەداین، ئەمەش بە ئەركی نیشتمانی و برایەتیی هاوبەشمان دەزانین.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار و هاوبەشی ماتەمی گشتییە لە عێراق و بەم بۆنەیەشەوە چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆز ڕادەگرێت. بەهەشتی بەرین بۆ قوربانییان لە خوای مهزن داواكارین و سەبووری بۆ كەسوكاری بەڕێزیان و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.