Kurdistan
حکومەت ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی گەیشتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێتهوه، واته لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەن، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.
ئەمرۆ پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی.