TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار ڕەوانەی بەندیخانە کرا

Navas Jan
Admin
📅 12 Şubat 2022 17:06

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٢، هاشم مورادی تەمەن ٣٩ ساڵ دوای ئەوەی خۆی بە ژووری جێبەجێ کرانی سزاکانی پیرانشار ناساند، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

هاشم مورادی خەڵکی شیناوێ پیرانشار پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هاشم مورادی دواجار مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خدر قادری ئازەر، محەممەد قادری ئازەر، عەلی بایزید پوور، شەفیع محەممەد نەژاد و ئیسماعیل محەممەد پوور لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەبدوڵڵا ئاقایی بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

Paylas: