TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی مەریوانی دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Mayıs 2022 17:25

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی مەریوانی دەستبەسەر کرا

ئالان برزوویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ئالان برزوویی لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئالان برزوویی پێشتر ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.

Paylas: