TR KU SO
FB X
Kurdistan

٥ هاووڵاتی مەریوانی لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2018 22:09

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی گوندی " نێ " سەر بە شاری مەریوان، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی ئێران لە شاری مریوان دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر ، هاووڵاتیەک بە ناوی “جەماڵ گرامی” خەڵکی گوندی نێ ، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخبارات هێرش دەکرێتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا  لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر سەبارەت بەم هەواڵانە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەر ، ، ٤ هاووڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژیم. بە ناوەکانی “ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە” “ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە” “ﻣﻮﺣسین ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ” “محەممەد پەروازە”دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی  دەزگای ئێستێخبارات لە شاری سنە ڕاگوێزراون.

Paylas: