TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکوومەتی هەرێم بڕیاری کردنەوەی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی دەرکرد

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2019 17:03

پەیامی کورد  ...  بە پێی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە .

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا پێش 16-3ـی ئەمساڵ، كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بە ڕووی بەركەوتوواندا بكاتەوە.

د. ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیاری كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دراوە لە پێش ڕۆژی 16-3ـی ئەمساڵدا، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی كیمیابارانكردنی ئەو شارە".

حەمەڕەشید گوتی: "لە ئێستادا تەنیا دابینكردنی نەسرییەی مانگانە ماوە بۆ نەخۆشخانەكە، كە ئێستا لە بەردەست وەزیری داراییە و بۆ خواردن و پاك ڕاگرتنی نەخۆشخانەكە دەبێت".

وەزیری تەندروستی هێما بۆ ئەوەش دەكات: "پزیشكانی پسپۆڕمان بۆ نەخۆشخانەكە دامەزراندوون، وەك پزیشكی هەناو و چاو و پێست، هەروەها ‌زیاتر لە 290 كارمەند بە گشتی بۆ نەخۆشخانەكە دامەزرێنراون".

Paylas: