گهورهترین بهنداو له ههولێر لهتهواوبوون دایه
پەیامی کورد... گهورهترین بهنداو له ههولێر لهتهواوبوون دایه
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەنداوی گۆمەسپان یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییە گرینگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ گەشتیاری و گلدانەوەی ئاو و كەشوهەوا سوودی زۆری دهبێت و له نزیكترین ماوهدا كۆتایی پێ دێت و دەبێتە گەورەترین بەنداو لە هەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو.
تێچووی دروستکردنی بهنداوكه 95 ملیار دینارە و بەرزییەکەی 70 مەتره و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناو کۆ بکاتەوە.
یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی گۆمهسپان بەکار دەهێنرێت.
بەنداوی گۆمەسپان كە ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجایە، ئێستا شەو و ڕۆژ کاری تێدا دەکرێت و بڕیاره بهم نزیكانه كاری دروستكردنهكهی تەواو بێت.
بهنداوی گۆمهسپان ڕۆڵی زۆری دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرینگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە بهشێوهیهكی گشتی دەبووژێنێتەوە.