TR KU SO
FB X
Kurdistan

حەوت ووڵات ڕاهێنان و مەشق بە هێزی پێشمەرگە دەکات

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2019 19:42

پەیامی کورد   ...   جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان دەڵێ، چەند ڕۆژێك بوو مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوو، بەڵام سبەی جارێكی دیكە دەست پێدەكاتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان ڕایگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێك بوو لەسەر داواكاریی ھاوپەیمانان مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوو، كە ھیچ پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە نەبوو و ئەوان خۆیان داوایان كردبوو، بەڵام سبەی دەست پێدەكاتەوە".

بە ووتەی لیوا قارەمان، وەك پێشوو، لە سبەینێوە حەوت ووڵاتی سەر بە ھاوپەیمانان مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن.

Paylas: