TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆکاری هەرزان بوونی بەنزین ئاشکرا کرا

سارا
Yazar
📅 04 Kasım 2019 17:06

پەیامی کورد    ...    لە هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا نرخی هەر لیترێك بەنزین نزیكەی " ٥٠ "  دینار دابەزیوە، بەڕێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێریش رایدەگەیەنێت، هۆكاری یەكەمی هەرزانبوونی نرخی بەنزین، حكوومەتی هەرێمە.

ئاری كاكەشین، بەڕێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، ڕایگەیاند: "حكوومەتی هەرێم بڕیاری داوە ئاسانكاریی تەواو بۆ هەر بازرگانێك بكرێت، كە بەنزین هاوردەی كوردستان بكات، بەڵام بە مەرجی ئەوەی بەنزینەكە بە گوێرەی رێنماییەكانی كوالێتی كۆنترۆڵ بێت و جۆرەكەی گونجاو بێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەرفەتی یەكسان بۆ بازرگانان رەخساوە بۆ ئەوەی بەنزین هاوردە بكەن، كە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی".

لەبارەی نەوتی سپییەوە، بەرێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا: "لە دوێنێوە لە سنووری سیدەكان دەستمان بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە، لە سەرەتاشدا لە ناوچە ساردەكان دابەش دەكرێت و پاشان دێینە ناو شار و قەزاكان".

ناوبراو سەبارەت بە نرخی هەر بەرمیلە نەوتێكیش، گوتی: "لە ناوشار بۆ هەر بەرمیلێك " ٥٠ " هەزار دینار و دەرەوەی شاریش " ٥١ " هەزار دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت".

Paylas: