TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 25% و بێکاریش بۆ 14% بەرزبووەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 01 Kasım 2022 21:34

پەیامی کورد... ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 25% و بێکاریش بۆ 14% بەرزبووەتەوە


ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە وڵاتدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، داواش لە حکومەتی نوێی عێراق دەکات کارکردن بۆ ئەو پرسە لە ئەولەویەتی کارەکانی بێت.

ناوەندەکە ڕایگەیاندووە، “ڕێژەی هەژاری گەیشتووەتە ژمارەیەک کە پێشینەی نەبووە، ڕێژەی هەژاری ئێستا 25%ـە، کە دەکاتە نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە کۆی دانیشتووانی عێراق کە لە دەوروبەری چل ملیۆن دانیشتوواندایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی بێکاریش گەیشتووەتە 14% کە دەکاتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە دانیشتووانی عێراق.

ڕاپۆرتی ناوەندەکە باس لەوەدەکات، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژانە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی پاڵپشتیی کارگە ناوخۆییەکان دەگەڕێتەوە.

Paylas: