TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەرێمی کوردستان.. پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر ڕاگەیەندرا

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2022 18:07


پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان.. پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر ڕاگەیەندرا


وەزارەتی كارەبا پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بە توانایی 131 كیلۆوات ڕاگەیاندو وەزیری كارەباش ڕایدەگەیەنێت: پرۆژەكە بۆ چارەسەری كەمی كارەبایە.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر بۆ چارەسەری كەمی كارەبایە لە هەرێم و پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای سۆلاڤ ئەلكتریكەوە بە تێچوونی 114 هەزار دۆلار جێبەجێكراوە.

جێگەی باسە، تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی كارەبا، پشت بە مۆلیدە ئەهلیەكان دەبەستێت و ئەوەش زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە.

Paylas: