TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەرێمی کوردستان ناوازەترین کاری بەرامبەر بە کۆرۆنا ئەنجام داوە

سارا
Yazar
📅 27 Nisan 2020 18:26

پەیامی کورد     ...    نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.

جنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و نوێنەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكەوە سەیری كارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانم كردووە و كارێكی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەنیا كاری حكوومەت نییە ھیچ حكوومەتێك بە تەنیا ناتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە و ئەوە كاری ھەموو تاكەكانە و دەبێت ڕێنماییە تەندرووسییەكان پەیڕەو بكەن.

دووپاتیدەکاتەوە، بەداخەوە ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێ نەھێشتووە، ھەربۆیە دەبێ ھەموومان ئاگاداربین، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی زۆر باشیان ئەنجامداوە.

Paylas: