هەرێمی کوردستان/ ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕووداوی هاتووچۆدا گیان لە دەست دەدەن
پەیامی کورد ... هەرێمی کوردستان/ ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕووداوی هاتووچۆدا گیان لە دەست دەدەن
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە هەرێمى کوردستان ساڵانە زیاتر لەهەزار كەس بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن‌و ١٠ هەزار كەسیش برینداردەبن.
لە پەیامێکدا بەبۆنەى رۆژی جیهانى قوربانیانى رووداوەکانى هاتووچۆ رایگەیاندوە"ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌هه‌ر ٢٤ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات‌و ڕێژه‌كه‌ش تادێت ڕوو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی".
ئاماژەى بەوەشکردوە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌ساڵی ٢٠٠٨ تاوه‌كو ساڵی ٢٠١٨ واته له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه نزیكه‌ی 23 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 79 هه‌زار كه‌سیش برینداربون‌و زیانی یه‌ك ملیار دۆلاریشی له‌ئابوری عێراق داوه.
بەڕێوەبرایەتیەکە روونیکردوەتەوە کە به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانە زیاتر لەهەزار كەس بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن‌و ١٠ هەزار كەسیش برینداردەبن.