TR KU SO
FB X
Kurdistan

‌"هەرێم رەزامەندی دەربڕی لەرێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشرێت"

نەهرۆ
Editor
📅 07 Mart 2018 21:23

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەبڕیوە کە لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆە، نەوتی هەرێم بفرۆشرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی باڵای بەشدار لەگفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاویکردووەتەوە، کە حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەبڕیوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و دانانی پارەكەی لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، بەڵام بەو مەرجەی مافی ئەوەی هەبێت بڕێك نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكاربهێنێت و عێراقیش شایستە داراییەكانی کۆمپانیای رۆز نەفتی روسی خەرج بكات.
ئاماژەی بەوەشکراوە، کە حکومەتی هەرێم بەغدای لەچارەسەرکردنێکی بەپەلە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تائێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەفەرمی وەڵام نەدراونەتەوە.

Paylas: