TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئه‌ردۆغان: شەوێک لەناکاو دەچینە شنگال و پەکەکە دەردەکەین

📅 20 Mart 2018 14:15

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له‌ به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه‌ زه‌یتوون"، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌، كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه‌ ده‌ڤه‌ری شنگال له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان.

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ وتارێكدا كه‌ بۆ لایه‌نگرانی ئاكپارتی پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، كه‌ دوای عه‌فرین پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ناوه‌ستێ و به‌ره‌و كۆبانێ و قامیشلۆ و منبج ده‌ڕۆن، وتیشی چه‌كی هاوپه‌یمانانیان له‌ كۆكاگانی یه‌په‌گه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

 ئەردۆغان راشیگەیاند: تائێستا لەگەڵ حکومەتی عیراق لەبارەی پەکەکە نەگەیشتووینەتە رێککەوتن، دەبێ حکومەتی عیراق چارەسەری ئەو پرسە بکات، ئەگەر نەیکات شەوێک لەناکاو دەچینە شنگال و پەکەکە لەوێ دەریاندەکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی "ئەگەر بابەتی پەکەکە لە شنگال درێژەبکێشێ چڵە زەیتوونێکی دیکە لەوێ روودەدات. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی سەر عەفرین، کە تورکیا ناوی ناوە "چڵە زەیتوون".

تورکیا ماوەی 59 رۆژە ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکردوە بۆ داگیرکردنی عەفرین و لە رۆژی 18ی ئازاری 2018 سەربازانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو عەفرینەوە.

Paylas: