په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
پەیامی کورد... په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌سه‌رجه‌م لایهنو فراكسیۆنه‌كان ده‌كات، ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌گه‌یشتن بهلێتێگهیشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 13 ی ئادار_ی 2023 په‌رله‌مانى كوردستان لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، به‌جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، زه‌مینه‌سازیى سیاسى‌و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراودا ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو لهڕهوتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازیى لهبهرهوپێشچونى ڕێوشوێنهو ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕِۆژهى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی باس كردووه، "له‌ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكهشكرابون ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه، بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییهكانو دروستكردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان".
په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو"ڕۆژى چوارشه‌ممه 15ى ئه‌م مانگه كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت بهكاراكردنهوهى كۆمسیۆن ئه‌نجامده‌دات، بۆیه داوا له‌هه‌موو لایهنو فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌گه‌یشتن بهلێتێگهیشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا".