په‌رله‌مانتارێكی عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی توركیاوه ئاشكراده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی له‌شكركێشی سوپای توركیاوه ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ینێت: ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی هه‌رێم وه‌ك قۆبرس داگیر بكات و نه‌كشێته‌وه.
عه‌بدولباری زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا‌و هاتنه ناو قوڵایی خاكی هه‌رێم، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌مه‌ترسیدایه، چونكه ئه‌و هێزه به‌مزوانه له‌ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم ناكشێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه.
ووتیشی: ئامانجی له‌و له‌شكركێشییه‌ی توركیا بۆ به قوبرس كردنی هه‌رێمی كوردستانه‌و ته‌نها به زه‌بری هێز ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق بۆ توركیا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌هه‌رێم، عه‌بدولباری زێباری، ره‌وانه‌كردنی وه‌فد به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ناوده‌بات و ده‌ڵێت: “توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌مری واقع دروستبكات بۆ له‌شكركێشیه‌كه‌ی، چوونی وه‌فدیش دان پێدانانه به‌و كارانه”.
به‌ووته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌غدا له‌هه‌ڵوێسته‌كانی جدی نییه به‌رامبه‌ر بهلهشكركێشی سوپای توركیا، ئه‌وه‌ش لاوازی حكومه‌ت ده‌رده‌خات، ده‌شڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر بهلهشكركێشی توركیا، كه‌چی له‌وپه‌ڕی بێههڵوێستیدایه، ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و ڕه‌تكردنه‌وه‌شی ده‌رنه‌كردووه، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش له‌داهاتوودا زۆر قورس ده‌كه‌ون”.