TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێرشێکی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا و چەکدارێکی داعش کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ağustos 2022 19:02

پەیامی کورد... هێرشێکی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا و چەکدارێکی داعش کوژرا

لە سنووری کەرتی کێڵگەی نەوتی جەمبوور لە باشووری پارێزگای کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی ئەمنی و لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی وزەی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان لە کەرتی کێڵگەی نەوتی جەمبوور لە سنووری پارێزگای کەرکووک هێرشێکی تیرۆریستانیان تێک شکاند.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە هێزەکانی پۆلیسی نەوتی باکوور و سوپای عێراق ڕووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەوە و تیرۆریستێکیان لێ کوشتن.

Paylas: