هۆشداری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی
پەیامی کورد ... هۆشداری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له نووسراوێكدا هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه گه‌شته ئاسمانییه‌كان رێكبخات، جگه له‌و گه‌شتانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و گواستنه‌وه رێگه‌یان پێده‌دات، ئه‌گه‌رنا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاركردنی كۆمپانیاكه راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردووه، كه واژووی ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌و دووپاتیكردوه‌ته‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق، هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه رێكخستنی گه‌شته‌كان رابگه‌یێنێت جگه له‌و گه‌شتانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، یان ناوخۆ رێگه‌پێدراون و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رێكخراون.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم هۆشداریش ده‌دات، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندنه‌بێت به‌و رێنماییانه‌وه، ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه و مووڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ راده‌گیرێت و رێگه به گه‌شته‌كه‌شی نادرێت.