TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵات/ پیاوێک لە ئەنجامی شەڕی دووژنەکەی خۆی هەڵواسی

Navas Jan
Admin
📅 05 Eylül 2021 02:27

پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ پیاوێک لە ئەنجامی شەڕی دووژنەکەی خۆی هەڵواسی

پیاوێکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان دوو ژنەکەیەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەمبارەیەوە ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویكردووەتەوە: "بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستم گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 3ی9ی2021، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانی خەڵکی گوندی بەرقوڕو سەر بە شاری سنە بە ناوی (مەسعوود ئەحمەدی) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئاماژەشی بەوەداوە، کە ئەو پیاوە شەش مانگ پێش ئێستا ژنی دووەمی هێناوە و دوو ژنەکەی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بەردەوام شەڕیان کردووە و ئەویش بەوهۆیەوە خۆی کوشتووە.

Paylas: