TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ساڵی ٢٠٢٠دا لانیکەم ٤٠ کەس بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین

Navas Jan
Admin
📅 27 Şubat 2021 15:20

 پەیامی کورد … ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ساڵی ٢٠٢٠دا لانیکەم ٤٠ کەس بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین

 

تەقینەوەی مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە ئەم دواییانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە چێندراوە لە کوردستان بە بەردەوامی خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ زایینیدا، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ٣٢.٥٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ساڵی ڕابردوو ٢٧ کەس بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قوربانی ببوون.

 

لە کۆی ئەو ٤٠ کەسە ١٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٠ دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە.

 

تەمەنی یەکێک لەوانەی کە گیانی لە دەست داوە و دوو کەس لەوانەی کە بریندار بوون ژێر ١٨ ساڵ بووە. پەیام ڕوستەمی تەمەن ١٤ ساڵ لە سنووری خوسرەوی سەر بە پارێزگای کرماشان ئەو مێرمنداڵە بوو کە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست دا.

 

جیاکردنەوەی قوربانیەکان بە پێی پارێزگا

 

لەماوەی ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوربانیانی مین لە سنوورەکانی پارێزگاکانی سنەو کرماشان تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە.

 

پارێزگای سنە: ١١ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو ٩ بریندار.

 

پارێزگای ئیلام : ١٠ قوربانی کە بریتیە لە ٣ کوژراو و ٧ بریندار.

 

پارێزگای ئورمیە: ٨ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو و ٦ بریندار.

 

پارێزگای کرماشان: ١١ قوربانی کە بریتیە ٣ کوژراو و ٨ بریندار.

 

 

جیاکردنەوەی قوربانیەکان بە پێی توێژی کۆمەڵایەتی

 

زۆرترین قوربانیانی مین لە کوردستان لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ کرێکاران بوون کە ١٨ کۆڵبەر، شوان و کرێکار  لەو ماوەیەدا بوونەتە قوربانی.

کرێکار: ١٨ حاڵەت (٨ کوژراو و ١٠ بریندار)

سەربازی: ١٨ حاڵەت (١ کوژراو و ١٧ بریندار)

مەدەنی: ٤ حاڵەت (١ کوژراو و ٣ بریندار)

 

 

 

Paylas: