TR KU SO
FB X
Kurdistan

٧٠ ٪ هاتن و چوونی ناو پارکی شار کەمیکردووە

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2020 14:23

پەیامی کورد    ...     بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی كۆڕۆنا ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر چوونە دەرەوەیان بۆ شوێنە گشتییەكان كەم كردووەتەوە و بەرپرسی پاركی ناو شار دەڵێت، بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوو ڕێژەی سەردانیكردن بۆ پاركی شار لەسەدا ٧٠ كەمی كردووە.

شوكر عەلی خان، بەرپرسی پاركی شاری نزیك قەڵای ھەولێر، ڕایگەیاند: "دانیشتووانی شاری ھەولێر بە شێوەیەكی باش ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێ دەكەن و ئێستا سەردانكردنیان بۆ پاركی شار و نزیك قەلای ھەولێر لەسەدا ٧٠ كەمی كردووە".

بەرپرسی پاكی شار دەڵێت: "ئەمڕۆ بەیانی بە مەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو پاركەكە، دەستمان كرد بە لابردنی شوێنی دانیشتن لە پاركەكە، بە خۆشحاڵییەوە ھاووڵاتیان ھاوكارن و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ئەمڕۆ ڕێژەیەكی زۆر كەمتری خەڵك لەوێ بوو".

دەشڵێت: "گەنجان زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بوون بەھۆی ئاگاداربوونیان لە سۆشیالمیدیا، بەڵام بەشێك لە بەساڵاچووان ئەمڕۆ وەك ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی پاركەكەیان كرد، ئێمە لە نزیكەوە گفتوگۆمان لەگەڵ كردن و گەیشتنە ئەو بڕوایەی ڕۆژانی داھاتوو لە ماڵەوە بمێننەوە، بۆ ئەوەی دوور بن لە ڤیرووسی كۆرۆنا".

Paylas: