هێزەکانی عێراقی لەگەڵ ژمارەیک گەنجی قەزای مەخموور گرژی و ئاڵۆزییان تێدەکەوێت
پەیامی کورد ... درەنگانی شەوی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی کەوتوەتە نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌زای مه‌خموور و هێزه عیراقییه‌كانه‌وه، به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییەک برینداربوە و 15 گه‌نجی دیکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ده‌ستگیرکراون تائێستا ئازادنه‌كراون.
بەپێی زانیاریەکان ، ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردو رویداوە، دوای ئەوەی هێزه عیراقییه‌كان ڕێگرییان کردوە له راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان و گه‌نجانی قه‌زاكه‌ش ئاماده‌نه‌بون گوێڕایه‌ڵیان بن.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەری پۆلیسی مەخموور ڕایدەگەینێت " "شەوی ڕابردوو لە ناو بازاڕی قەزای مەخمور هێزە عیراقییەکان دەمەقاڵییان لەگەڵ چەند گەنجێک بوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلیان لە ناو بازاڕ و لەسەر شەقامی گشتی وەستاندوە، دواتر هێزە عیراقییەکان تەقەیەکی زۆریان کردوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بریندار بوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە عیراقییەکان 15 گەنجیان دەستگیرکردوە و تائێستاش ئازادنەکراون، بەهۆی ئەوەی دەمەقاڵێیان لەگەڵ هێزە عیراقییەکان کردووە".
شایەتحاڵێک لەشوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە "هێزە عیراقییەکان بە گەنجێکیان ووتوە بۆچی ئۆتۆمبێلەکەت بەمشێویە ڕادەگریت و بەهۆیەوە دەماقڵێ درووستبووە، دواتر ده‌مه‌قاڵێیه‌كه زیاد بوه و هێزه عیراقییه‌كان ته‌قه‌یان كردووه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوه و ده‌ستیانكردوە به ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك".
مه‌خموور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه عیراقییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.