TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێزێکی گەورەی ئەمریکی ڕەوانەی مەخمور کران

📅 12 Şubat 2018 14:55

بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ھێشتا ڕەوشی قەزای مەخموور وەک خۆیەتی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕێگە نادەن کورد دەسەڵاتی ھەبێت لە نێو شارەکەدا.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی ڕاگەیاند: "ڕەوشی قەزای مەخموور ھەر بەو داگیرکراویەوە بەردەوامە و لە نێو شاردا پۆلیسی فیدڕاڵ و دەوروبەری مەخمووریش میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تێدا جێگیر کراون و ڕێگە نادرێت کورد لە ناوچەکەدا دەسەڵاتی ھەبێت، لایەنە کوردستانییەکانیش بارەگایان کردووتەوە، بەڵام بێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت بارەگایەکی کوردی یەک پاسەوانی بە چەکەوە ھەبێت."

بە پێی زانیارییەکان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ھێزێکی گەورەی سەربازی بە چەکی قورسەوە لە ھەولێرەوە بەرەو مەخموور جووڵەی پێ کراوە. لەم بارەیەوە کرمانج عەبدوڵڵا گوتی: "ئەو ھێزە کە بە چەکی قورسەوە بەرەو مەخموور چوونە، ھێزی ئەمریکی بوونە و بە نێو مەخمووردا تێپەڕیون، بەڵام ئێمە ھەر ئەوەندە زانیاریمان پێ گەیشتووە ھێزەکە ئەمریکایی بووە و لە سەنتەری قەزای مەخموور جێگر نەبوونە، ناشزانین مەبەست لەو ھێزە چییە و ئەمەریکا بە نیازی چییە لە سنوورەکەدا."

Paylas: