TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ داعشی تێکشکاند

Navas Jan
Admin
📅 01 Mayıs 2021 13:00

پەیامی کورد … هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ داعشی تێکشکاند

 

تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەكانی دوبز لە سنووری میحوەری پردێ، هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دوای شەڕێكی سەخت، تێكشكێندران.

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، كاتژمێر ١:٤٠ خولەكی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی ئایار، تیرۆریستانی  لە میحوەری نێوان دوبز و پردێ داعش هێرشەكەیان ئەنجام داوە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بە توندی وەڵامدراونەتەوە و دوای شەڕێكی سەخت، هێرشەكەیان تێكشكێنراوە.

 

بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان، باسی ئەوە دەكرێت كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەش بریندارن.

 

Paylas: