TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی بۆ ژووری بازرگانی ئەمریکا : سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

سارا
Yazar
📅 02 Mart 2024 03:04

پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی بۆ ژووری بازرگانی ئەمریکا : سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی 2ی 2024، ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشینتۆن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.

لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایه‌تی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت ووتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانی ئەمریكا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

Paylas: