Kurdistan
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ئاراس جەبار شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند، لەگەڵ یەکەم رۆژی ڕەمەزان لە رۆژی دووشەمەوە 11-3-2024 کەشێکی سەقامگیر و وشک ناوچەکانمان ئەگرێتەوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت.
راشیگەیاند، لە رۆژی چوارشەمەوە 13-3-2024 پێشبینی ئەکرێت ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمی باکوری ئەفریقا و پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بۆ زیاتر لە 20 پلەی سەدی بەرزببێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 25 پلە و ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق بۆ زیاتر لە 28 پلە و کەشێکی بەھارە دروست ئەبێت و تا 17 ئەم مانگە کاریگەریەکانی بەردەوام ئەبێت.