TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور برزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد

سارا
Yazar
📅 20 Mart 2024 05:46
پەیامی کورد   ...  مەسروور برزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد

سێشەممە 3/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدۆڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

Paylas: