TR KU SO
FB X
Kurdistan

بارانبارین دەست پێدەکات

Arsalan
Editor
📅 04 Nisan 2024 15:54

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بە جۆرێکە، سبەی هەینی ٥ی نیسان کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم بە گشتی هەور و هەتاو دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە زۆرینەی ناوچەکان باران دەبارێت.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، رۆژی شەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرز دەبنەوە و لە رۆژانی دواتردا نزم دەبنەوە و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
 

Paylas: