TR KU SO
FB X
Kurdistan

ده‌وحه‌ و زاخۆ ده‌بنه‌ ده‌سته‌خوشكی یه‌كتر

Arsalan
Editor
📅 24 Nisan 2024 17:30

ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرۆکایەتیی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییە دوقووڵییەکان لە وڵاتی قەتەرە.
 

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: گوهدار شێخۆ،  لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانی دەوحە کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە هەردوو شاری زاخۆ و دەوحە بکرێنە دەستەخوشک، لە داهاتویەکی نزیکیشدا کار و ژمارەیەک سەردان لەنێوان شاندی هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە دەکرێن.  
 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، رۆژی 31-10-2023، حسێن بن عەلی‌ فەزالە، مامەڵەی‌ فەرمی دەستبەکاربوونی‌ وەک کۆنسوڵی‌ گشتیی قەتەر لە هەولێری‌ پایتەختی‌ هەرێمی‌ کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکی‌ فەرمانگەی‌ مەراسیمەکانی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ عێراق کرد و وه‌ك کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەست بە کار بوو.

Paylas: