TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری عێراقی کرد

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2024 05:46
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری عێراقی کرد

ئێواره‌ى سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق، ستایشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ووڵاتدا كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرد.‌

Paylas: