TR KU SO
FB X
Kurdistan

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٢ كەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای مەهاباد- میاندواو

Arsalan
Editor
📅 22 Mayıs 2024 21:36

لە ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری سوزوکی ویتارا،  لەسەر ڕێگای مەهاباد- میاندواو، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

 بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاریی سەلامەتیی شارەوانیی مەهاباد، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، لە سێڕیانی "ترشەكان" و گوندی "بەردەڕەشان" ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ٨ کەسی بریندار لە پاسی نەفەرهەڵگرەكەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەهاباد و میاندواو گوازرانەوە و بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

خراپیی ڕێگاوبان و ناستانداردی جۆری ئۆتۆمبێلەكان و كەمتەرخەمیی شۆفێران، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوە خوێناویەکانی ڕێگاوبان لە کوردستان و ئێرانن و دەسەڵاتدارانی ڕێژیمیش هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەرییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە نەگرتووەتەبەر .

 

 

Paylas: