Kurdistan
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری له پرسه‌ى سه‌رۆكى ئێران کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له تاران به‌شدارییان له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوهرانیدا کرد.
شاندی باڵای هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ.
شانده‌که پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند.