TR KU SO
FB X
Kurdistan

هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

Arsalan
Editor
📅 11 Haziran 2024 19:12

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2024، دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: "هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و ئەوەی ئێستا هەیە تەنها پەتای سکچوون و رشانەوەیە."

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو پەتای سکچوون و رشانەوەیە زیاتر لە نێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.

Paylas: