TR KU SO
FB X
Kurdistan

هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز كۆچی دوایی كرد

Arsalan
Editor
📅 19 Haziran 2024 12:00

 

(بەرزانی قالەی خەڵووز) هونەرمەندو ئەكتەری دیاری شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردو ئەمڕۆش ئەسپەردەی خاك دەكرێت.

شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فاروقی شاری سلێمانی، هونەرمەند (بەرزانی قالەی خەڵووز) بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بەرزانی قالەی خەڵووز، یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی باشووری كوردستان، لە چەندین فیلم، دراماو شانۆدا بەشداری كردووە.

ساڵانێكە تووشی نەخۆشی بووەو شەوی رابردووش لە نەخۆشخانەی فاروق گیانی لەدەستدا.

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی (1961) لە گەڕەكی كانی ئاسكانـی شاری سلێمانی لە دایك بووەو لە بنەچەدا خەڵكی شارەدێی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە، لە هەمان كاتدا یەكێكبووە لە دامەزرێنەرانی تەلەڤزیۆنی خاك.

Paylas: