TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین کرد

سارا
Yazar
📅 09 Eylül 2024 01:07
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین کرد

ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بدر مەحموود الفحل پارێزگاری سەلاحەددین و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی گشتی عێراق و بارو گوزەرانی هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

Paylas: