TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێکی باڵای عێراق گەیشتنە ھەولێری پایتەخت

سارا
Yazar
📅 22 Kasım 2024 07:00
پەیامی کورد   ...   شاندێکی باڵای عێراق گەیشتنە ھەولێری پایتەخت

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی گەیشتنە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).

پێنجشەممە ٢٠٢٤.١١.٢١، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدۆلحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی ھەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای عێراق، کە پێکھاتبوو لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی، کە بڕیار وایە ئەمڕۆ ھەینی لە شاری دھۆک بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس٢٠٢٤) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان.

Paylas: