Kurdistan
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داوود ئۆغڵو کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داوود ئۆغڵو کرد
یەکشەممە 11/24، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسووڵی گشتی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.