TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت بە بانگھێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین کرد

سارا
Yazar
📅 10 Aralık 2024 08:02
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت بە بانگھێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین کرد

دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت.

بە گوێرەی ڕاگەێندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخاێنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرینگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕان و پێشھاتەکانی سووریا دەکات.

ئەم سەردانە، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە: "بەشێکە لە ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدان و بەھێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەگەڵ ووڵاتانی کەنداو".

Paylas: