Kurdistan
هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت
پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٤ی ٩ی ٢٠١٩ له ناو جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بە پێی هەواڵی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی دوو كاندید هه‌ن و (14) كه‌سیش بۆ پێنج كورسی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێت له حه‌وت كه‌س، كه بریتیین له ڕێكخه‌ری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری جڤاتی گشتی، سكرتێری فراكسیۆنه‌كان، سكرتێری باژێڕوانه‌كان، سكرتێری ژوره‌كان و سكرتێری كاروباری خه‌ڵك.
ئەمە لە حاڵێکدایە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، كه سكرتێری جڤاتی گشتییه، هه‌ڵبژێردرا و ڕاسته‌وخۆ بوه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن.