ههفتهی داهاتوو بهسیستهمی نوێ مووچهیهك بهمامۆستا دهدرێت
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە موچەی مامۆستایان و سیستمی نوێی موچە لەھەرێم پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایانیش زانیاریەکی گرنگ ئاشکرادەکات و دەڵێت:”وەزیری پەروەردە پێیڕاگەیاندوین کۆتایی ئەم ھەفتەیە سیستمی نوێی موچە ئاشکرادەکرێت و ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوش بەو سیستمە موچە بەمامۆستایان دەدرێت”.
مامۆستا دڵشاد مەجید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایان ڕاگەیاند: "سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان و وەزیری پەروەردەمان كردو داواكاری لقی سلێمانی مامۆستایانمان گەیاندە وەزیری پەروەردە سەبارەت بەپرۆسەی پەروەردەو گوزەرانی مامۆستایان و نەفەوتانی ساڵێكی خوێندن".
وتیشی: "لەو چوارچێوەیەدا وەزیر بەڵێنیدا تواناكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خوێندن لەهەرێم و بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە".
لەبارەی ڕێگەچارەی كێشەكانی بەردەم پەروەردەو دورخستنەوەی مەترسیەكان لەسەر پرۆسەی پەروەردەو فێركردن مامۆستا دڵشاد وتی:”ۆرك شۆپێك بۆ مامۆستا بەئەزمونەكان ئەنجامدەدرێت بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ، تاتوەكو پلانێك دابڕێژرێت بۆ قەرەبوكردنەوەی خوێندكاران لەنەفەوتانی پرۆسەی خوێندن، ئەگەرنا تاقیكردنەوەی وزاری پۆلەناكۆتاكان لەوادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت”.