هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریه و له ده‌ستووری عێراق جێگیركراوه
پەیامی کورد ... ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت : له گفتوگۆدان بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتوەته پێش، به‌شداری كورد له حكومه‌تی ئایندهی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌بێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د، ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌شداری كورد له حكومه‌تی عێراق ڕوونه، چۆن كورد مافه‌كانی پارێزراو ده‌بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ده‌ستوور جێبه‌جێكراون ده‌بێت، جیبهجێبكرێن، ئه‌و مافانه‌ش كه بۆ خه‌ڵكی عێراق هه‌ن جگه له كورد بۆ ئه‌وانیش جێبه‌جێبكرێن، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له حكوومه‌تی ئایندهی عێراق به‌شدار ده‌بین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریه و له ده‌ستووری عێراق جێگیركراوه، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
یه‌كی ئه‌م مانگه، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، ماوەی مانگێکیشی لەبەردەستدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و دانووستان و گفتوگۆكانی به‌شداری له حكومه‌تی ئاینده مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند، "به به‌رده‌وام له گفتوگۆداین، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوە، بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هاتوەته پێش".