حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ١ی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
پەیامی کورد … حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ١ی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
د. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە: كرێكاران بزوێنەر و جووڵێنەری چەرخەی كار و ئابوورین، و سەرەڕای ئەو ئەركە قورسەی كەوتووەتە سەر شانیان، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی نیشتمانەكەمان دا هەیە.
پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران
بە بۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.
كرێكاران بزوێنەر و جووڵێنەری چەرخەی كار و ئابوورین، و سەرەڕای ئەو ئەركە قورسەی كەوتووەتە سەر شانیان، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی نیشتمانەكەمان دا هەیە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرزنرخاندنی ڕۆڵی كرێكاران لە كۆمەڵگەدا، پشتیوانی مافە ڕەواكانیانە بۆ دابینكردنی ژیانێكی ئارام و بژیوێكی شیاو دەكات و لەو پێناوەشدا هەمیشە كاریكردووە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایییەكاندا، مافەكانیان دەستەبەر بكات.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢١/٥/١