Kurdistan
حوکمی بەندکردن بە سەر هاووڵاتییەکی کوردی بۆکان دا دەسەپێندرێت
پەیامی کورد ... حوکمی بەندکردن بە سەر هاووڵاتییەکی کوردی بۆکان دا دەسەپێندرێت
لقی ١٠١ی دادگای سزادانی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی" هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی "شێرکۆ تابناک" بە ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.
دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تاوانی "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار کردووە و ئەو حوکمە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێی ڕاگەێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادگایی لە گرتنگەی دەزگای هەواڵگری " ئیدارەی ئیتلاعاتی " بۆکان ئازاد کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ بەرامبەر بە ٣١ی ئۆگۆستی ٢٠٢١، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردبوو.