TR KU SO
FB X
Kurdistan

هونەرمەندێکی کورد پەیکەرێکی لە مامۆستا "قالە مەڕە" دروست کرد

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2022 16:18

پەیامی کورد... هونەرمەندێکی کورد پەیکەرێکی لە مامۆستا "قالەمەڕە" دروست کرد

هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد "بەشیر ناسری" خەڵکی شاری پاوە، پەیکەرێکی هونەرمەندی شمشاڵژەن مامۆستا "قالە مەڕە"ی لەو شارە دروست کرد.

"قادر عەبدوڵڵازادە" ناسراو بە "قالەمەڕە"هونەرمەندی شمشاڵژەنی کورد ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە گوندی "کولیجە"ی سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە. لەبەر ئەوەی لە منداڵیدا کەسێکی هێدی و ئارام بووە، نازناوی "قالە مەڕە"ی پێ بەخشراوە.

مامۆستا قالەمەڕە لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە شمشاڵژەنین کردووە. بابەتی زۆربەی بەرهەمەکانی حەماسی، مێژوویی، عاشقانە، وەبیرهێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و هەر کامەیان بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوە کە لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.

مامۆستا "قالە مەڕە" شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ١٣٨٨ی هەتاوی لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا هێمن لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ١ی جۆزەردان لەسەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت گۆڕی "حەسەن زیرەک" لە داوێنی کێوی "ناڵەشکێنە" بە خاک سپێردرا.

Paylas: