Kurdistan
قۆباد تاڵەبانی : گۆڕانی شکست خواردوو خۆی لە پەنای یەکیتی دا دەشارێتەوە
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان :له وتارێكدا له ناحیه‌ی خورماڵ ڕایگه‌یاند نه‌یاره‌كانمان به‌هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتی شكسته‌كانی خۆیان ده‌شارنه‌وه،ئه‌گینا ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كێبڕكێ بكه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت:ئه‌و حیزبه‌ی شكستی هێناوه وده‌یه‌وێت به‌هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتی شكسته‌كانی خۆی بشارێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە چه‌ندڕۆژێكه كه‌ناڵه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی گۆڕان ده‌ستیان كردوه به‌هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه قوباد تاڵه‌بانی له‌م دۆخه‌دا ژیرانه هێرشكردنه سهرگۆڕانی ده‌ستپێكردوه،وه‌ڵامی توندیان ده‌داته‌وه،بێ ئه‌وه‌ی ناوی گۆڕان بهێنێت.