TR KU SO
FB X
Kurdistan

قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان ٦ ملیارد دۆلارى تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 31 Aralık 2021 01:38

پەیامی کورد … قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان ٦ ملیارد دۆلارى تێپەڕاند

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان قەبارەى هاوردەکردنى کاڵاى ئەمساڵ ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت: لە ساڵی٢٠٢١دا بە بەهای زياترلە ٦ ملیارد دۆلار مۆڵەت بە هاوردەکردنی کاڵاى جۆراوجۆر بۆ هەرێمى کوردستان دراوە.

ئەمڕۆ پێنج شەمە، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمساڵ لە دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانەوە بە بەهاى ٦ ملیارد و ٦٠ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلار کاڵا هاوردەى هەرێمى کوردستان کراوە

سەرۆکى یەکێتیەکە وتیشى: لە مەرزى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە بە بەهای دوو ملیارد و٨٦٥ ملیۆ و ٢٧ هەزار دۆلار و لە مەرزى حاجى ئۆمەران بە بەهای  ٥٦٥ملیۆن دۆلار و لە مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ بە بەهای ٣٩٢ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار و لە پەروێزخان بە بەهای ٩٤٧ ملێۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار کاڵا هاوردە کراون.

دەربارەى فرۆکە خانەکانیش سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنکاران ئەوەشى ئاشکراکرد، لە فڕۆکەخانەى هەولێر بە بەهاى ٩٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار و فرۆکە خانەى سلێمانىش بەبەهاى   ٢٠٩ملیۆن دۆلار مۆڵەتى هاوردەکردنى کاڵا دراوە.

سەبارەت بە هاوردە کردنى ئۆتۆمبێلیش مستەفا عەبدولڕەحمان، ئەوەى ئاشکراکرد ئەمساڵ ١٠٧هەزار و١٥٩ ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمى کوردستان کراون.

Paylas: