TR KU SO
FB X
Kurdistan

كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە دەباشان دەستی پێكرد

Navas Jan
Admin
📅 30 Temmuz 2023 16:45

پەیامی کورد... كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە دەباشان دەستی پێكرد


كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لە سلێمانی دەستی پێكرد.

كه‌مێك پێش ئێستا (یەكشەممە 30/7/2023)، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكرد، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەست پێکردووە و پێشنیاز کراوە ڕۆژی 25/2/2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.

Paylas: