TR KU SO
FB X
Kurdistan

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كامێرای چاودێری لەبنكەكانی دەنگدان دادەنێت

Navas Jan
Admin
📅 04 Temmuz 2023 17:04

پەیامی کورد... كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كامێرای چاودێری لەبنكەكانی دەنگدان دادەنێت


ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی عێراق ئاشكریدەكات: بۆ كەمكردنەوەی ساختەكاری، كامێرای چاودێری لەبنكەكانی دەنگدان دادەنێن.

عیماد جەمیل، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاند: بەمەبەستی كەمكردنەوەی ساختەكاری و یارینەكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پلانی دانانی كامێرای چاودێری لەسەرجەم بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەیە.

وتیشی: دانانی كامێرای چاودێری میكانیزمێكی نوێیە و دەكرێت رێگری لەو گروپانە بكات، كە هەوڵی یاریكردن بە ئەنجامەكان دەدەن، وێڕای دانانی كامێرای چاودێرییش لە تەواوی بنكەكانی دەنگدان، كە ژمارەیان 47 هەزار بنكەیە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پاریزگاكاندا، یاسای هەڵبژاردن وەك خۆی جێبەجێ دەكەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و، بەپێی زانییارییەكانیش لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا، بەشێك لە حزب و قەوارە سیاسییەكانی عێراق كە قەبارەیەكی گەورەی جەماوەرییان لەدەستدابوو، هەوڵی ساختەكاری و كڕینی دەنگەكانیان دەدا.

Paylas: